هێڤیدارە دوو ڕوو!!
ئەو ئەندامەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دانی بەوەدا ناوە کە دۆخی کوردستان بە ڕادەیەک قەیراناوییە کە تەنانەت لە کۆڵانەکانیش خەڵک باسی دەکات و هیچ بەرچاوڕوونییەک بۆ داهاتوو نییە.
ڕاشیگەیاندووە کە دیپلۆماسیەتی نەرمی نێچیرڤان بارزانی هەموو گرێکان دەکاتەوە و لەم کاتەدا کە هەموو دەرگاکان داخراون، سەردانیکردنی بەغدا دەتوانێت کێشەکان بە ئاراستەی چارەسەربوون ببات.
هێڤیدار ئەحمەد بە نێچیرڤان بارزانیی ڕاگەیاندووە کە پێش سەردانەکەی بۆ بەغدا پەیوەندی نێوان لایەنەکان بە تایبەت پارتی و یەکێتی ئاسایی بکاتەوە.