هێزەکانی 70ی هێزەکانی پێشمەرگەش لەسەر گەندەڵیی حکومەت هاتە دەنگ

هێزەکانی 70 جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە؛ نابێت ناوی هێزە ئەمنییەکان بە کۆد بێت و بندیوار مووچە وەربگرێت.

لە کاتێکدا هەولێر جەخت لەسەر هەڵوێستی خۆی دەکات لەمەڕ ناردنی لیستی هێزە ئەمنییەکان و ئەمجارەش لیستی بە بێ ناوی هێزەکانی ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش بە بەغدا ناردووە، لێپرسراوی راگەیاندنی یەکەکانی 70ی هێزەکانی پێشمەرگە سەر بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، “بەغدا مافی خۆیەتی رێگە نەدات خەڵکی بندیوار بەناوی پێشمەرگە مووچە وەربگرن”.

ئەحمەد لەتیف، لێپرسراوی راگەیاندنی یەکەکانی 70ی هێزەکانی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کرد، “دەبێت لیستی ناوی هێزەکانی پێشمەرگە بە ناوی چواری بێت.”

راگەیاندنی یەکەکانی 70ی هێزەکانی پێشمەرگە وتیشی “بەغدا رازیبووە لیستی مووچەی دەزگا ئەمنییەکان بە کۆد بێت”.

ئەو قسانەش لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم سورە لەسەر ئەوەی ناوی بەشێك لە هێزە ئەمنییەکان بە کۆد بۆ بەغدا بنێرێت.