هۆشیار عەبدوڵڵا: کۆتایی دەسەڵاتی خێزانە سیاسییەکانی هەرێم هاتووە

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە پرسی مووچە لە هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە بوون و نەبوونی پارەوە نییە و تەنیا بۆ ئەزموونی دەسەڵات لە دزینی مافی خەڵک دەگەڕێتەوە.

هۆشیار عەبدوڵڵا ڕایگەیاندووە، ئەوەی کە مووچە لە هەرێمی کوردستان دابەش ناکرێت بۆ بوون و نەبوونی پارە یان توانای دابەشکردن و دابەشنەکردنی ناگەڕێتەوە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە کێشەکە لەوەدایە دەسەڵات مووچە بە مافی خەڵک نازانێت و وەک خێری دەزانێت کە هەر کات بیەوێت دابەشی بکات.

هۆشیار عەبدوڵڵا ڕایگەیاندووە کە دەسەڵات وا سەیری پارەی ئەم کوردستانە دەکات کە دەڵێی هی باوکی ئەوانە و باوکیشیان بە کرێکاری پەیدای کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە دەستبردن بۆ مووچە و یاریکردن بە قوتی مانگانەی خەڵک، لوتکەی لێبوونەوە و ئاماژەی هەرەدیاری سەرەتای کۆتایی ئەم گاڵتەجاڕییەی دەسەڵاتی خێزانە سیاسییەکانی هەرێمە.