هۆشیار عەبدوڵڵا: خەڵک لە کەرکوک دەنگ بە نەوەی نوێ بدەن

پەرلەمانتارێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە باشترە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک، خەڵک دەنگ بە نەوەی نوێ بدەن و بۆ چوار ساڵ تاقیبکرێتەوە.

هۆشیار عەبدوڵڵا داوایکردووە کە خەڵک چانس بدەن بە کاندیدەکانی نەوەی نوێ و بۆ چوار ساڵ ئەوان تاقیبکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە پاش 20 ساڵ حکومڕانی خەراپی یەکێتی و پارتی، خەڵکی کەرکوک دەرفەتێکیان بۆ هاتووەتە پێش کە تۆڵەیان لێبکەنەوە و دەنگبدەن بە هێزێکی نوێ کە سزای ئەو دوو حیزبە بدات.

ڕاشیگەیاندووە کە باشترە نەوەی نوێ پشتیوانی بکرێت و چانسی پێ بدرێت.