هاوپەیمانی فەتح: نابێت پارتی کۆنتڕۆڵی هەموو شتێک بکات

سەرکردەیەک لە هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە هەموو فراکسیۆنە کوردییەکان لە پەرلەمانی عێراق بە یاسای بودجە ڕازین و تەنیا پارتی ناڕازییە و دەیەوێت کۆنتڕۆڵی هەموو شتێک بکات.

عەلی زوبێدی ڕایگەیاند کە بەرژەوەندی پارتی لە گەڵ ناوەند و ڕەزامەندبوونە بە یاسای بودجە، لە بەر ئەوەی کە هەرێم بەشێکە لە عێراق و ئەوە تەنیا چارەسەرە.

ناوبراو وتی کە یاسای بودجە لە لایەن زۆرینەی پەرلەمانییەوە پەسەند کراوە.

لێدوانەکانی ئەو سەرکردەی هاوپەیمانی فەتح لە کاتێکدایە کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە دەسەڵاتدارانی بەغدا کردووە پابەندی دەستوور بن و وانە لە مێژوو بگرن.