هاووڵاتییەک: بە سەرشۆڕییەوە باسی پرۆسەی سیاسی هەرێم بکەن

هاووڵاتییەک کە دەڵێت زیندانی سیاسی بووە، بە توندی ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان گرتووە.

ئەو وێنەیە کە لێدوانێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی زۆری هەبووە، ڕایگەیاندووە ئەوانەی باسی پرۆسەی سیاسی هەرێم دەکەن نابێت شانازی بە هیچەوە بکەن، بەڵکوو دەبێت بە سەرشۆڕییەوە باسی بکەن.

ئاماژەی بەوە کردووە کە دەسەڵاتی کوردی داهاتووی گەنجانی هەرێمی کوردستانی لە ناو بردووە و ڕووداوەکانی دەریای ئیجە بەڵگە و شایەتن لە سەر ئەمە.