هاوتاکردنی مووچە و پلەبەرزکردنەوە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو
بەگوێرەى وتەکانى وەزیرى نەوتى عێراق کە لە لیژنەى دارایى وتوویەتى، هەناردەى نەوت دەستپێناکاتەوە و کێشەیان لە گرێبەستە نەوتییەکان و خەرجى کۆمپانیاکانى نەوت هەیە، نابێت چاوەرێى ئەوەبین بۆ ئەمساڵ نەوتى هەرێم بەبۆرى بۆ دەرەوەى وڵات هەناردە بکرێت .
بەغداد ئامادە نییە هیچ گواستنەوەیەک لە بودجەدا بکات بۆ ئەوەى داواکارییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ئەمساڵ جێبەجێ بکرێت.
تاکە رێگە ئەوەیە حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ عێراق بگاتە رێککەوتن و لە ئێستاوە دەست بەگفتوگۆ بکات تاوەکو بۆ ساڵى داهاتوو ئەو داواکارییانە لەخشتەى بودجەى 2025 جێگەى بکرێتەوە .