نەوەی نوێ پارتی و یەکێتی بە هیچ نازانێت

جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە نامەیەکدا کە ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی کردووە، ڕایگەیاندووە کە جگە لە پارتی و یەکێتی، ئامادەی پێکهێنانی لیستی هاوبەشە لە سنوری ناوچەکانی مادەی 140.

نەوەی نوێ ڕایگەیاندووە کە نامەیەکی ئاراستەی لایەن و حزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە بە مەبەستی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکوک و ناوچە کێشە لە سەرەکان بە یەک لیستی هاوبەش بە مەرجێک پارتی و یەکێتی لەو لیستەدا نەبن.

ئەمەش لە کاتێکدا کە پارتی و یەکێتی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکوک تووشی ناکۆکییەکی زۆر بوون و پێشبینی دەکرێت ئاستی ئاڵۆزییەکانی نێوانیان بەرزتریش ببێتەوە.