نەوەی نوێ هەڕەشەی هەڵوەشانەوەی هەژماری ئەو دەکات

نەوەی نوێ لە زمانی سەرۆک و پەرلەمانتارەکانی لە بەغداوە هەڕەشەی هەڵوەشانەوەی پرۆژە داراییەکەی مەسرور بارزانی دەکات.

دوای ئەوەی کە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند کە هەوڵەکانیان بە ئاراستەی هەڵوەشانەوەی پرۆژەی هەژماری ئەو دەست پێدەکات، پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش لە بەغدا هەمان هەڕەشەی دووبارە کردووەتەوە.

ئومێد محەمەد ڕایگەیاندووە کە پرۆژەی هەژماری ئەو هەڵدەوەشێننەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە دەبێت فەرمانبەر ئازاد بێت لە کام بانک مووچەکەی وەردەگرێت و نابێت هیچ بڕیارێک بە سەر ئەواندا بسەپێندرێت.