نەوەی نوێ هەنگاوەکانی هەڵوەشانەوەی حکومەتی هەرێمی دەستپێکرد

جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە فەرمی لە دژی حکومەتی هەرێم سکاڵای لە دادگای فیدراڵی عێراق تۆمار کرد.

نەوەی نوێ هۆشداریی داوە کە ئەگەر لە ماوەی سێ مانگدا هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت، ئەوا حکومەتی هەرێم بە یەکجاری هەڵدەوەشێتەوە.

لە سکاڵاکەی نەوەی نوێدا هاتووە کە دەبێت بە یاسا حکومەتی هەرێم بکرێتە حکومەتێکی کاربەڕێکەر و مافی ئەوەی نەبێت هیچ گرێبەست و ڕێکەوتنێک تا هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکات.