نەوەی نوێ دەسەڵاتدارانی هەرێم بە جەردە و مافیا ناو دەبات

پەرلەمانتارێکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە دەسەڵاتدار و حکومڕان نابێت دەست لە دادپەروەری و خزمەتکردن بەردات، هەر کات دەستی لەو دوو شتە بەردا، دەبێتە جەردە و مافیا.

سیپان ئامێدی ڕایگەیاندووە کە دەسەڵاتدار گەر دادپەروەری و خزمەتکردنی نەبێت، وەک جەردە و مافیا وایە و بە حکومەت ناو نابرێت.

ئەم لێدوانەش لە وەڵامی بڕیکاری وەزارەتی پەروەردە و پارێزگاری دهۆک بووە کە ڕایانگەیاندووە گەر مووچەش نەبێت مامۆستایان دەبێت واز لە بایکۆتکردن بێنن و لە خزمەتکردنی کەرتی پەروەردە بەردەوام بن.