نەوەی نوێ: خۆفرۆشتن سیفەتێکی ناشیرینی دەسەڵاتدارانی هەرێمە

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە خۆفرۆشتن سیفەتێکی هەرە ناشیرینی هەر دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێمە و لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکاندا بازاڕێکیان بۆ کڕین و فرۆشتنی کادیرەکانیان کردووەتەوە.

کاوە عەبدولقادر ڕایگەیاندووە کە پارتی و یەکێتی بەو پارەیەی لە خەڵکیان دزیوە خزمەتی کادیدی لاواز و بێ مەبدەئی یەکتر دەکەن و سەرقاڵی کڕین و فرۆشتنن.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئامانجی پارتی و یەکێتی لە کڕین و فرۆشتنی کادیرەکانیان بۆ ئەوەیە کە لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا دژی یەکتر بەکاری بێنن.

ڕاشیگەیاندووە کە بارودۆخی کادیرانی پارتی و یەکێتی لەوپەڕی خەراپیدایە و بەشێکی زۆریان خێریان پێدەشێت، بەڵام ڕێز لە کادیر و ئەندامانی خۆیان ناگرن و ئاوڕێش لەوان نادەنەوە کەچی ملیۆنان دۆلار دەدەنە کڕینی کادیری حیزبەکانی دیکە.