نەوەی نوێ: حکومەتی هەرێم بووەتە نووسینگەی حەواڵە
کاوە عەبدولقادر ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتنی بودجە لە گەڵ بەغدا پاشگەز بووەتەوە و لە ماوەی ڕابردوو نەوتی ڕادەستی حکومەتی ناوەند نەکردووە.
بە وتەی ناوبراو، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە دەبێت ڕێکەوتنەکەی هەولێر و بەغدا خاڵ بە خاڵ جێبەجێ بکرێت تا مووچە و بودجەی هەرێم ڕەوانە بکرێت.
کاوە عەبدولقادر ڕایگەیاندووە کە مەسرور بارزانی نایەوێت نەوت ڕادەستی بەغدا بکات و بۆی گرنگ نییە کە خەڵک مووچەی هەیە یان نە.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا حکومەتی هەرێم تەنیا ڕۆڵی نووسینگەی حەواڵە دەبینێت و ئەگەر مووچە لە بەغداوە بێت دابەشی دەکات.