نەوتەکەی حکومەت بەهاری داهاتوو دەگاتە دەستی خەڵک

حکومەتی هەرێمی کوردستان بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەمساڵ بڕی 200 لیتر نەوتی سپی بە سەر هەر خێزانێکدا دابەش دەکات بەڵام ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو ئەوەمان پێ دەڵێت کە بەڵێنەکەی حکومەتە خۆڕاگرەکە وەک نموونەکانی دیکە سەر ناگرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی میدیاکانی سەر بە سەرۆک وەزیرانەوە بانگەشەی دابەشکردنی نەوت دەکات. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ساڵانی ڕابردوو ئەو نەوتە لە زۆر ناوچەیەک بوونی نەبووە و خەڵک بە ناچار و بۆ وەرزی سەرما خۆیان بە پارەی زۆرتر نەوتیان دابین دەکرد.

لە ئێستادا نەوتەکەی حکومەت لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەستیپێکردووە و بە ناو دابەشی دەکەن بەڵام تا بگاتە ناوچەکانی دیکە ڕەنگە پایز و زستان تەواو بێت و لە وەرزی بەهاردا تەنکەرە نەوتەکانی حکومەت بگەنە لای خەڵک.

ئەمە ئەزموونی چەندین ساڵەی حکومەتی هەرێمە و خەڵک تا ئێستا خۆیان لە بری حکومەت نەوتی سپییان دابین کردووە.