نەوتی بە قاچاخ فرۆشراوی هەرێم کێشەی خستە نێوان ئۆپیک و عێراق

د. بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عیراق كۆبوومەوە و پێی راگه‌یاندووە : وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی ھه‌رێم ڕۆژانه‌ 286 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رھه‌مده‌ھێنێت كه‌ پێویستبوو رۆژانه‌ ته‌نھا 46 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رھه‌مبھێنێت بۆ پێداویستی ناوخۆ".

 

ھه‌رێم پابه‌ندی ئه‌م ڕێككه‌وتنی نێوان هەولێر و بەغداد نه‌بووه‌ . پابەند نەبوونی هەرێم بە ڕێککنەکەوتنەوە گرفتی له‌نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق و

ڕێكخراوی ئۆپیك دروستكردووه‌”.

بەپێی ووتەی د. بڕیار ڕەشید، وه‌زیری نه‌وتی‌ عێراق رایگه‌یاندووە رێكخراوی ئۆپیك سێجار له‌ زیاد به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه‌ كه‌ بەرهەم هێنانی نەوت کەم بکەنەوە .