نەزهەت حالی: ڕۆژی خەراپتر بۆ هەرێم بەڕێوەیە

بەرپرسی پێشووی دەزگای پاراستن دیسانەوە لە سەر ڕەوشی هەرێمی کوردستان هۆشداری دایەوە و ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی خەراپتر بەڕێوەیە.

نەزهەت حالی کە ماوەیەکە بە نووسینەکانی باس لە داهاتووی پڕ لە مەترسی و خەراپی هەرێمی کوردستان دەکات، ئەمجارەش ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی خەراپتر لەمەش بەڕێوەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە حیزبە کوردییەکان ناکۆکییەکی زۆریان هەیە و تەنیا لە هەوڵی تۆڵەکردنەوەدان و هیچ چارەسەرێک بۆ دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان نییە و دەبێت چاوەڕوانی لەمە خەراپتریش بین.