نەزهەت حالی: ڕۆژی خەراپتر بۆ هەرێم بەڕێوەیە
نەزهەت حالی کە ماوەیەکە بە نووسینەکانی باس لە داهاتووی پڕ لە مەترسی و خەراپی هەرێمی کوردستان دەکات، ئەمجارەش ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی خەراپتر لەمەش بەڕێوەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە حیزبە کوردییەکان ناکۆکییەکی زۆریان هەیە و تەنیا لە هەوڵی تۆڵەکردنەوەدان و هیچ چارەسەرێک بۆ دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان نییە و دەبێت چاوەڕوانی لەمە خەراپتریش بین.