نەزهەت حالی دەڵێت چاوەڕوانی زۆر شتی خەراپتر بن
نەزهەت حاڵی لە وتارێکدا ڕایگەیاندووە کە هەڵدانەوەی لاپەڕە تاریکەکانی شەڕی ناوخۆ بە تایبەت لە قۆناغی پاش سەرهەڵدانی 1991 و دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی گەلی کوردستاندا نییە.
ڕایگەیاندووە کە شەڕی ناوخۆ دیاردە و حەقیقەتێکە لە مێژووی نوێی مرۆڤایەتی کە لە زۆر وڵاتدا ڕوویداوە.
نەزهەت حالی ڕایگەیاندووە کە بەم شێوەیە وانە لە مێژوو وەناگرین و ڕێگە لە ڕوودانی کارەساتی هاوشێوە ناگیرێت بەڵکوو زیاتر لە جاران تۆی ڕق و کینە لە دڵی نەوەی نوێ دەچێنین و وڵاتانی ناوچەکە و جیهانیش بە چاوێکی نزمەوە سەیری کوردستان دەکەن.