نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم دادەخرێن

پارتی و یەکێتی بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە چەندین نوێنەرایەتییان لە وڵاتانی دەرەوەدا هەیە کە زیاتر ئیش و کاری حیزبی دەکەن، بۆ نموونە، پارتی لە ئەمریکا و یەکێتی لە ئێران نوێنەرایەتییان هەیە.

حکومەتی عێراق لە پێناو جێبەجێکردنی دەستووری ئەم وڵاتە، دەیەوێت تەواوی نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم دابخات.

نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم دەخرێنە چوارچێوەی باڵیۆزخانەکانی عێراق لە وڵاتانی دەرەوە.

بە پێی دەستووری عێراق، هەرێمی کوردستان ناتوانێت نوێنەرایەتیی لە وڵاتانی دەرەوە هەبێت و تەنیا لە باڵیۆزخانەکانی عێراق دەتوانێت پاشکۆیەکی ڕۆشنبیریی هەبێت.

ئەمەش هەنگاوێکی دیکەی بەغدایە بۆ بچووککردنەوە و لاوازکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان. حکومەتێک کە ڕۆژگارێک خولیای جیابوونەوە و سەربەخۆیی هەبوو و ئێستا بە هۆی سیاسەتی هەڵەی بارزانییەکانەوە بۆ ئاستی پارێزگایەک بچووک دەبێتەوە.