نهێنی هەرزانکردنی نان لە لایەن مەسرور بارزانییەوە ئاشکرا بوو
ئەگەرچی میدیاکانی سەر بە مەسرور بارزانی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بڕیاری هەرزانکردنی نان بۆ بەرژەوەندی گشتی و خزمەت بە خەڵک دەرکراوە بەڵام نهێنییەک لە سەر ئەو بڕیارە ئاشکرا بووە کە ڕاستییەکانی دەرخستووە.
ڕێبوار کەریم وەلی ڕۆژنامەنووسی هەڵگەڕاوەی پارتی و دژبەری ئێستای مەسرور بارزانی، ڕایگەیاندووە کە بڕیاری هەرزانکردنی نرخی نان بۆ ساغکردنەوەی ئاردی کارگەکەی غەفور خۆشناو دەگەڕێتەوە.