نزار مەحمود قسەکانی بۆ مستەفای سەید قادر بکات نەک خەڵک
نزار مەحمود لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە بەشداری گۆڕان لە حکومەتی هەرێم یەکێک لەو هۆکارانە بووە کە لاوازی کردووە و خەڵک پێیان وابووە نابێت بزوتنەوەکە بەشداری لە حکومەت بکات و دەبێت وەک ئۆپۆزسیۆن بمێنێتەوە.
ناوبراو وتی کە خەڵک هیوای بە بزوتنەوەی گۆڕان نەماوە لە بەر ئەوەش لە سەدا 70 ی ئەوان بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکاندا نەکرد.
ئەو ئەندامەی لێژنەی ئاشتەوایی بزوتنەوەی گۆڕان وتی کە ئەم بزوتنەوەیە هەیمەنەتی نەماوە و دۆخەکە گەیشتووەتە ئەوەی کە هەرچی بەرامبەر بە خەڵک دەکرێت شەقام ناجوڵێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە کەسێکی وەک مستەفای سەید قادر لە سەرکردە دیارەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بووەتە شوێنکەوتووی پارتی و بارزانییەکان و هەر ئەوەش وایکردووە کە گۆڕان ببێتە لایەنێکی گوێڕایەڵی کابینەی نۆیەم و هیچ هەوڵێکی ناوخۆیی و ناڕەزایەتییەک نەتوانێت لە هاوڕێیەتی پارتی پاشگەزی بکاتەوە. خولی داهاتووش بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەتی هەرێم، ئەگەر گۆڕان دەنگ بێنێت، یەکێک لە لایەنەکانی بەشدار دەبێت.