ناوەندێکی عەرەبی: دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان شکستی هێناوە
دامەزراوەی دەوڵەتانی عەرەبی لە واشنتن ڕایگەیاندووە کە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا بە پێ پەرلەمانە و حکومەتێکی کاربەڕێکەر ئەرکەکان ڕادەپەڕێنێت و لە دابەشکردنی دەسەڵاتەکان لە ناوخۆدا تا ئاستێکی دوور شکستی هێناوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە دەسکەوتە ئابورییەکانی پرۆژەکان بە پلەی یەکەم سوودی بۆ حیزبەکانی دەسەڵات و کەسانی نزیک لە دەسەڵات هەبووە، ئەمەش جیاوازییەکی زۆری ئابوریی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا درووستکردووە.
لە بڵاوکراوەکەی ئەو ناوەندەدا هاتووە کە بە هۆی ئەو جیاوازییە ئابورییە کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، جیاوازی خزمەتگوزاریش هاتووەتە پێشەوە، بە جۆرێک کە هەندێک ناوچە خزمەتگوزاری پێویستی هەیە و هەندێک ناوچەی دیکەش بە دەست نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک ئاوی خواردنەوە و کارەباوە دەناڵێنن.