نانسی مەهێنن، ڕێگری لە لافاوەکەی ئەمساڵ بکەن

بەرپرسانی پارتی بە تایبەت لە هەولێر بەردەوام دەیانەوێت بە هێنانی ئەکتەر و گۆرانیبێژ و سەماکاری ناسراوی ناوچەکە و جیهان وا نیشان بدەن کە ئەم شارە پێشکەوتنی هەیە و خەڵکەکەی هیچ کێشەیەکیان نییە بەڵام لە ناو دڵی هەولێردا دەیان و ڕەنگە سەدان کێشە و قەیران خۆیی حەشار داوە.

بڕیارە نانسی عەجرەم گۆرانیبێژی لوبنانی ڕۆژی 16 ی تشرینی دووەم سەردانی هەولێر بکات و لەم شارەدا کۆنسێرتێک ساز بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو هەولێر بە هۆی کێشەی لافاوەوە تووشی زیانێکی گەورە بوو و حکومەتیش نەیتوانی قەرەبووی ئەو زیانە بکاتەوە.

بڕیار بوو تا هاتنی وەرزی بارینی ئەمساڵ بە پرۆژەی گونجاو ڕێگری لە ڕووداوی لافاو بکرێت بەڵام ئومێد خەیاری پارێزگاری هەولێر ئاشکرایکرد کە حکومەت و پارێزگای هەولێر توانای ئەوەیان نەبووە بتوانن ڕێگری لە ئەگەری لافاوی ئەمساڵ بکەن.