نامە بێ وەڵامەکانی سەرۆکە خۆڕاگرەکە

نامەکانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتە کەمتەرخەمەکەی هەرێمی کوردستان لە لایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە وەڵام نادرێتەوە کە لە سەر داواکردنی پارە بووە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق نامەکانی مەسرور بارزانی دەخوێنێتەوە بەڵام وەڵامیان ناداتەوە و پارتی هاواری لێهەستاوە.

بەرپرسێکی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستان دانی بەوەدا ناوە کە محەمەد شیاع سودانی وەڵامی نامەکامی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ناداتەوە.

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقافی حکومەتی هەرێم و سەرکردەی باڵا لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق وەڵامی دوو نامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی ناداتەوە کە زیاتر لە دوو مانگە بۆی ناردووە.

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئائینی هەرێم ڕایگەیاندووە کە بەغدا وەڵامی هەولێر ناداتەوە.

ئاماژەشی بە دوو نامەی مەسرور بارزانی داوە کە لە دوو مانگی ڕابردوو سەبارەت بە پشکی هەرێم و مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2023 بۆ محەمەد شیاع سودانی نێردراوە.

وەڵامنەدانەوەی نامەکانی مەسرور بارزانی نیگەرانی گەورەی لای حکومەتی هەرێم و سەرکردە باڵاکانی پارتی بە دواوە بووە، بەو پێیەی کە سودانی بایەخ بە نامەکانی مەسرور بارزانی نادات.

ئەمەش پێمان دەڵێت کە ئەگەر ساڵی 2024 هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە نەچێت ڕەنگە بەغدا بایکۆتی بەرپرسانی هەرێم بە تەواوی بکات.