نامەی پاڕانەوەی مەسرور بارزانی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە مەسرور بارزانی بە نامەی فەرمی داوای لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە پارەی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ دابین بکات.
ئومێد سەباح ڕایگەیاندووە کە مەسرور بارزانی دوو نامەی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە.
یەکێک لە نامەکانی سەرۆک وەزیرانی خۆڕاگری هەرێم پەیوەندی بە مووچەی فەرمانبەرانەوە هەیە و حکومەت لە دابینکردنی سەرچاوە داراییەکانی دابەشکردنی مووچە شکستی هێناوە و لە محەمەد شیاع سودانی بۆ ئەو مەبەستە پاڕاوەتەوە.