نامەی سەرقاڵکردنەوە
لە نوێترین نموونەشدا ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە مەسرور بارزانی نامەیەکی گرنگ و تایبەتی بۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناردووە بۆ داواکردنی بڕە پارەیەک و دابەشکردنی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ.
هەموو ئەم نامانەش یەک پەیام و یەک ئامانجیشی هەیە. پەیامەکەی ئەوەیە کە حکومەتی هەرێم لە چارەسەرکردنی کێشەکانی کوردستان بە تایبەت کێشەی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران شکستی هێناوە و فەرمانبەرانی خۆی بۆ بەخێو ناکرێت.
ئامانجەکەشی ئەوەیە کە ڕاگەیاندنەکانی سەر بە مەسرور بارزانی بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی لەم شکستە، ئەو بە پاڵەوانێکی خزمەتکردن بە خەڵک بناسێنن و وای نمایش بکەن کە بەردەوام لە خەمی خەڵک و مووچەخۆراندایە. بە واتایەکی دیکە ئامانجی نامە نووسینەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم تەنیا سەرقاڵکردنی خەڵکە.
ئەم نامەیەش هیچ دەسکەوتێکی نابێت و سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بێ لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و پەرلەمان و وەزارەتی دارایی ناتوانێت پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.