ناردنی مووچە بڕیاری سودانی دەوێت و هەرێم بە یەکجار 30هەزار موچەخۆری زیاد کردووە

عەلی حەمەساڵح سیاسەتوان ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ چەند جارێک پەیوەندیم کرد بۆ هۆکاری دواکەوتنی موچە:

یەک: بەبێ ٤٧ هەزار کەسی دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش، ٣٠٠ هەزار هێزی ئەمنی و سەربازی هەیە وردبینی دەوێت و کێشەی زۆرە.. دوو مانگی پێشوو بە بەبڕیاری تایبەتی سودانی کراوە، ئەم مانگە بڕیاری نەداوە.

دوو: لیستی موچە بەراورد بە مانگی (٣ی٢٠٠٤) نزیکەی ٨٠ ملیار زیادی کردوە..

سێ: نزیکەی ٣٠ هەزار کەس دامەزراوە، کە زۆرینەی لەهێزی ئەمنی و سەربازییە.

چوار: عێراق دەڵێ: بڕیاری دادگایە کە موچەی خانەنشینی هاوتای بەغدا بێت، بەڵام کوا سندوقی خانەنشین، هەرێم دەڵێت : نیمانە.

ناردنی موچە بڕیاری سودانی دەوێت.

شەرمەزاریە، هەموو کارت ببێتە ئامادەکاری لیستی موچە، نەتوانی لیستێکی موچە دروست بکەیت! هەر بیرتان لای تاڵانی زەوی و ئاودیوکردنی نەوت و زیادکردنی لیستی چەکدار بێت..