نابێت حکومەت، حکومەتی لایەنێک بێت و یەکێتیش بەشدار بێت تێیدا

یەکێتی کۆتا قسەی خۆی لەسەر پێکهێنانی حکومەت کرد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ نابێت حکومەت، حکومەتی لایەنێک بێت و یەکێتیش بەشدار بێت تێیدا.

یەکێتی هەڵوێستی خۆی لەبارەی بەشداریکردنیانەوە لە کابینەی نوێ راگەیاند و وتی ” هاوشێوەی پێشوو بەشداری حکومەت نایکەن و، ئەمجارە هاوبەشی حکومەت دەبین”.

سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی یەکێتی دەڵێت ” نابێت حکومەت، حکومەتی لایەنێک بێت و یەکێتیش بەشدار بێت تێیدا، بەڵکو ئەمجارە کابینەی حکومەت پێویستە کابینەی هاوبەش بێت”.