مەگەر پەتای وەرزی فریای پارتی بکەوێت

پارتی لە بەر ترسی هەڵبژاردنەکان، بە ناچار پەنا بۆ هەر ڕێگە و بیانوویەک دەبات تا خۆی لە شکستە چاوەڕوانکراوەکە ڕزگار بکات.

لە كۆتایی ڕەمەزان و سەرەتای جەژنەوە پەتایەكی توند و قورس لە ناو هاووڵاتیاندا بە شێوەیەكی فراوان بڵاوبووەتەوە، پارتی بە هۆی ئەو دۆخە نەخوازراوەی ڕووبەڕووی بووەتەوە، ئەم پەتایە وەک دەرفەت دەبینێت بۆ دواخستنی هەڵبژاردن.

پلانەکەی پارتی بە جۆرێکە، لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەم پەتایە، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ڕادەسپێرن بڕیارێك دەربکات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بە بیانووی ڕێکاری تەندروستی و پاراستنی هاوڵاتیان.

ئەم هەنگاوەی وەزیری تەندروستی بە ئامانجی ئەوەیە هەڵبژاردن لە بەرژەوەندی پارتەکەی دوابخرێت کە بەبارودۆخێکی خراپدا تێپەڕدەبێت.