مەکی ئامێدی: شتێک بە ناوی قەوارەی هەرێم نامێنێت

چالاکوانێکی کورد ڕایگەیاندووە کە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان هەمان هەڵەی ڕیفراندۆم دووبارە دەکاتەوە.

مەکی ئامێدی ڕایگەیاندووە کە مەسعود بارزانی بە ئەنقەست پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان تێک دەدات تا قەوارەی هەرێم بڕووخێنێت یان بیکاتە دوو ئیدارەیی.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە بارزانی ئەگەر خۆی داڕێژەر و ئەندازیاری هەڵبژاردنەکان نەبێت ڕێگەی بەڕێوەچوونی نادات، هەر بۆیە پێش بینی دەکرێت بەشی دووەمی کارەساتەکە ڕوو بدات، ئەو بەشەی هەرێم کە لە ڕیفراندۆمدا لە ژێر دەستی کورد دەرهێنرا، ئەم بەشەکەی دیکەش بە نەمانی قەوارەی هەرێم نامێنێت.

ڕاشیگەیاندووە کە بە هۆی سیاسەتەکانی پارتی و بارزانییەوە شتێک بە ناوی قەوارەی هەرێمی کوردستان بوونی نامێنێت.