مەلا یاسین: عەرەبەکان دەبنە خاوەنی کوردستان

وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە کوردستان تەنیا بۆ عەرەبەکان درووست دەکرێن.

یاسین مەحمود کە بە مەلا یاسین دەناسرێت، ڕایگەیاندووە کە ئەو پرۆژانەی نیشتەجێبوون کە لە هەرێمی کوردستان درووست دەکرێن بۆ برا ئازیز و خۆشەویستە عەرەبەکانە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەگەر عەرەب یەکەی نیشتەجێبوون لە کوردستان نەکڕێت، ماڵی وەبەرهێنەران کاول دەبێت، وەک چۆن کە لە دهۆک هەموو ئەو پرۆژانە مایەپووچ بوون لە بەر ئەوەی کە عەرەب لەو شارەدا حەزی لە کڕینی خانوو و یەکەی نیشتەجێبوون نییە.

مەلا یاسین ڕایگەیاندووە کە عەرەبەکان حەزیان لە هەولێر و سلێمانییە بۆ کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون.

وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە سلێمانی پرۆژەی نیشتەجێبوون هەیە کە لە 100 یەکەی، 60 یان ماڵە عەرەبن.