مەلا بەختیار: دۆخی یەکێتی وا نامێنێت و دەتەقێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەر دۆخی هەرێمی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان هۆشداری داوە و ڕایگەیاندووە کە گۆڕانکاری گەورە بەڕێوەیە.

مەلا بەختیار لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا وتی کە وزەیەکی گەورە لە ناو یەکێتی پەنگی خواردووەتەوە و دەتەقێتەوە و دۆخی یەکێتی وەک ئێستا نامێنێتەوە.

ناوبراو وتی کە دەزانم بە هەزاران کادیر و ئەندام و پێشمەرگەی یەکێتی لە دۆخی ئێستای ئەم حیزبە نیگەرانن، بەڵام گۆڕانکاری گەورە بەڕێوەیە.

مەلا بەختیار وتی کە دڵنیام ئەم دۆخەی هەرێمی کوردستان لە ڕووی حکومڕانییەوە وا نامێنێت.