مەلا باسی لەناوچوونی هەرێم دەکات
بەرپرسە باڵاکەی جارانی یەکێتی کە زاواکەی لەم حیزبە دووریخستووەتەوە و ناوە ناوە بە وتارەکانی دەیەوێت لە گۆڕەپانی سیاسی دوور نەبێتەوە، لە نوێترین وتاریدا باسی مەترسی لەناوچوونی قەوارەی هەرێمی کوردستانی کردووە.
مەلا بەختیار لە وتارێکدا بە ناونیشانی جەنگی ساردی دووەم و چارەنووسی کوردستان، ڕایگەیاندووە کە مەترسی لەدەستدانی دەسکەوتەکانی هەرێم لە ئارادایە.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە مەترسی هەیە هەرێم لە قاڵبی پەرلەمانی عێراق و دادگای فیدراڵی بدرێت و بەشێک لە دەسکەوتەکانی کە هەیەتی لە دەستی بدات.