مەلای بەرژەوەندیخواز
ئەم هەڵوێستەی مەلا عەبدولەتیف سەلەفی بۆ خەڵک چاوەڕوانکراو بووە، ئەو هەموو کات شەڕی بەرژەوەندییەکانی خۆیی کردووە و ئێستاش ئەگەر لە شەڕی غەززە لە شوێنێکەوە پارە و بەرژەوەندییەک هەبێت بە لای ئەوەدا دەسوڕێتەوە و ماف و ڕاستی و ئەم و ئەو بۆی گرنگ نییە.
مەلایەک کە چەندین و جۆرەها ژنی هەیە و دەرگای هەموو مزگەوتێکی بە ڕوودا کراوەتەوە و جوانترین سەیارەی پێیە.
عەبدولەتیف سەلەفی کەناڵێکی تەلەفزیۆنیی هەیە کە زیاتر لە لۆگعی کەناڵەکە لە سەر شاشەکەی دەردەکەوێت.
ئەو لە لای پارتی و یەکێتی وایکردووە کە ئیشی لە کوردستان لای هەموو بەرپرسێک بە ئاسانی بۆ جێبەجێ دەکرێت.
ئەگەرچی لە هەرێمی کوردستان دامەزراندن نەماوە بەڵام منداڵەکانی عەبولەتیف سەلەفی دادەمەرزێن و کێشەکان نییە.
ئەم مەلایە بە هاوین و زستاندا کێشەی سەرما و گەرمای نییە و ئەوپەڕی ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانیی بۆ دابین کراوە، بە واتایەکی دیکە ئەوەی بۆ ژیان پێویست بێت بۆی ئامادە کراوە.
ئەم مەلا توندڕەوەی کوردستان ئێستا هاتووەتە بەرەی دوژمنایەتی بزوتنەوەی حەماسەوە و دەڵێت ئەم بزوتنەوەیە دەستپیشخەری بۆ شەڕ کردووە، لە کاتێکدا کە دەیان ساڵە قەوارەی جولەکە خاکی فەڵەستینی داگیر کردووە و خەڵک دەچەوسێنێتەوە.
ئەندامانی حەماس لە تونێلەکاندا ژیان بە سەر دەبەن و لە خێزانەکانیان بە دوورن. کەچی عەبدولەتیف سەلەفی ژیانێکی شاهانەی هەیە.
کەسێک وای بۆ ڕەخسابێت، بێهۆ نییە کە ئەم هەموو ئامادەکارییەی بۆ کرابێت. ئاساییە کە بەرگری لە قەوارەی جولەکە و سیاسەتەکانی ئەمریکا بکات، چونکە لە شوێنێکەوە لەوان پارەی بۆ دێت و دەبێت وا وەڵام بداتەوە.