مەسعود حەیدەر شکستی ڕاگەیاند

مەسعود حەیدەر کە لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە وەک بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەستنیشان کرا، بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاسپێردرا.

بەڵام وەزیری دارایی عێراق ڕێگەی بە هیچ جموجوڵێکی نەدا و بە کردەوە لە گەیشتن بەو ئامانجەی بۆی دیاریکرابوو، شکستی هێنا.

مەسعود حەیدەر پاش گەڕانەوەی لە بەغداوە بۆ هەولێر ڕایگەیاندووە کە قەیرانی مووچە چارەسەر ناکرێت و ساڵی 2025 دۆخەکە وەک ئێستا دەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمساڵدا دەیان جار هەواڵی چارەسەرکردنی قەیرانی مووچەی ڕاگەیاندووە.