مەسعود بارزانی: گوێ بە ناڕەزایی یەکێتی نادەین
لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی، پرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کراوە.
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان داوای لە بەرپرسانی ئەم حیزبە کردووە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە گەڵ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە گەڵ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بگەنە ڕێکەوتن و هەڵبژاردنەکان ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.
بارزانی بە بەرپرسانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە کە گوێ بە ناڕەزایی یەکێتی نیشتمانی نەدەن و بۆ گەڕانەوەی شەرعییەت بۆ دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان ئەمساڵ هەڵبژاردنەکان بەڕێوە بچێت.