مەسعود بارزانی لە دژی بافڵ تاڵەبانی بڕیارێکی داوە
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان نیگەرانە لەو توڕەبوونەی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لە پاش کۆبوونەوەی شاندەکانی مەکتەبی سیاسی هەر دوو حیزب لە پیرمام ڕوویدا.
لە پاش کۆبوونەوەکەی ئەم دواییەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی، شاندەکەی پارتی لە گەڵ مەسعود بارزانی کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەدا مەسعود بارزانی نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر توڕەبوون و قسەکانی بافڵ تاڵەبانی دەربڕیوە و داوای لە مەکتەبی سیاسی پارتی کردووە هەموو کۆبوونەوە و دانوستانێک لە گەڵ یەکێتی ڕابگیرێت.