مەسعود بارزانی ترسی هەیە ئەدهەم بارزانی لیستێك دروست بكات
لە ڕاپۆرتێکی تەڤداپرێس هاتووە: دوو سێ ڕۆژ پێش ئێستا مستەفا مەسعود مەلامستەفا ، یوسف ئەحمەد مەلا سواری بانگکردووە کە یەکێکە لە هاوکارەکانی لە ناوچەی شێروان لەدەڤەری بارزان و پێی وتووە ڕەنگە ئەدهەم بارزانی بەشداری هەڵبژاردنەکان بکات و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ئەم دەڤەرە هەبێت بۆیە پێویستە ئێوە هەموو خەڵکی ئەم دەڤەرە ئاگادار بکەن کە هەرکەسێک پەیوەندی بە ئەدهەم بارزانییەوە بکات لێرە دەردەکرێت .
ئەمە لەکاتێکدایە خەڵکی بارزان هەموویان دەزانن کە ماڵی مەسعود ترسێکی گەورەیان لا دروستبووە و چەندە خەڵک بترسێنن زیاتر خەڵک لێیان دوور دەکەوێتەوە.
ئەوەی جێگای ئاماژەبۆکردنە جگە لەهەڕەشە ئەم جارە ناتوانن هیچ بابەتێک لەسەر خەڵکی لەسەر هەڵبژاردن بسەپێنن.
وەک دەوترێت باوکی مەلامستەفا و مەسروری براشی لەکارە سەربەخۆکانی مەلا مستەفا “بابۆ” بێزار بوون .