مەسرور بارزانی: کێشەی موچە چارەسەر نابێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دایە فەرمانبەران و خانەنشینان کە کێشەی موچە چارەسەر نابێت.

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند کە دانوستان لە گەڵ حکومەتی بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە بەردەوامە بەڵام هیچ ئاسۆیەکی گەش بۆ چارەسەربوونی بەدی ناکرێت.

ڕاشیگەیاند کە بەغدا داوای داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان دەکات و ئێمەش ڕادەستی ناکەین و بەو هۆیەوە کێشەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە.