مەسرور بارزانی و دادگای بەڕێزی فیدراڵی

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دووپاتی دەکردەوە کە دادگای فیدراڵی عێراق دادگایەکی نایاساییە و کار لە سەر هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکات بەڵام سکاڵایەکی لەو دادگایەدا تۆمار کردووە و وێڕای بە فەرمی ناسینی دادگاکە بە بەڕێزیش ناوی بردووە.

بارزانییەکان کاتێک بڕیارێک لە لایەن دادگای فیدراڵی عێراقەوە لە سەر هەرێمی کوردستان دەردەکرێت بە توندی لە بەرامبەریدا دەوەستنەوە و دادگاکە بە تێکدەری پێکەوەبوونی عێراقییەکان و دژی هەرێمی کوردستان ناو دەبەن و داوای هەڵوەشانەوەی دەکەن.
بەڵام ئێستا دۆخەکە پێچەوانە بووەتەوە و مەسرور بارزانی دژی چەند بڕگەیەکی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە دادگای فیدراڵی سکاڵای تۆمار کردووە و لە سەرەتای سکاڵاکەشی دادگای فیدراڵی عێراقی بە بەڕێز ناو بردووە.
مەسرور بارزانی پێشتر ڕایدەگەیاند کە دادگای فیدراڵی عێراق هەمان دادگای سەورەی بەعسە بەڵام ئێستا لە بەرامبەر ئەو دادگایە بە تەواوی خۆیی بە دەستەوە داوە.