مەسرور بارزانی هەڕەشەی دوو ئیدارەیی دەکات

سەرۆکی حکومەتە شکستخواردووەکەی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا هەڕەشەی ئەوەیکردووە کە ئەگەر بۆ جاری دووەم لە پۆستەکەیدا نەمێنێتەوە، هەرێمی کوردستان بۆ سەردەمی دوو ئیدارەیی دەگەڕێنێتەوە.

مەسرور بارزانی کە ویلایەتی دووەمی لە لایەن ئەمریکا، تورکیا، ئێران، سەرکردە عێراقییەکان و هەروەها لایەنە سیاسییە کوردییەکانەوە ڕەتکراوەتەوە، هەڕەشەی ئەوەیکردووە کە ئەگەر نەبێتەوە بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوو ئیدارەیی ڕادەگەێنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەر ئێستاش سلێمانی و هەڵەبجە لە لایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە ئیدارە دەدرێت و هیچ جیاوازییەکی لە گەڵ دوو ئیدارەییەکەی پێشوودا نییە.

مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە کە بە هیچ شێوەیەک ئیدارەی هەولێر ناخاتە ژێر دەستی کەسێکی ترەوە.