مەسرور بارزانی هاوشێوەی حەلبوسی لە پۆستەکەی لا دەدرێت

ئەگەری دوورخستنەوەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستەکەی لە ئارادایە.

بە پێی زانیارییەکان، ئەگەر هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 25 ی شوباتی 2024 ی هەرێمی کوردستان دوا بخرێت، نەوەی نوێ یان کەسانی دیکە بە هۆی بەسەرچوونی ماوەی یاسایی سکاڵا لە سەر مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم تۆمار دەکەن.

دوور نییە هاوشێوەی حەلبوسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق، دادگای فیدراڵی مەسرور بارزانیش لە پۆستەکەی دوور بخاتەوە.