مەسرور بارزانی: ناحەزم زۆرە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانی بەوەدا ناوە کە ناحەزێکی زۆری هەیە.

مەسرور بارزانی وتی ناحەزەکانی من ئەوانەن کە لە بەرژەوەندییەکانیان لە هەرێمی کوردستان دراوە.
ناوبراو هەروەها سەبارەت بە ناحەزەکانی وتی کە ئەوانەن کە دەیانەوێت گەندەڵی بکەن و کەس ڕێگرییان لێنەکات.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم داوایکردووە کە دەرفەتی خزمەتکردنی سلێمانیشی پێبدرێت تا ئەو ئاوەدانییە کە لە هەولێر هەیە لە سلێمانیدا بکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە زۆرترین ڕەخنە لە ئەدای حکومەتەکەی بارزانی لە هەولێر هەیە و شارەکە بە دەست چەندین گرفتی گەورەی وەک کەم ئاوییەوە دەناڵێنێت.
مەسرور بارزانی وا دەزانێت درووستکردنی شەقامێک دەبێتە هۆی ئاوەدانی بۆ هەولێر. باشترە گوێ لە ڕەخنە و گلەی خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بگرێت کە چۆن باس و وەسفی شاری هەولێری بە ناو ئاوەدانی بۆ دەکەن.