مەسرور بارزانی: مووچە بە من چی!

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بەرپرسیاریەتی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران بە تایبەت مامۆستایان لە ئەستۆی حکومەت نییە.

مەسرور بارزانی سەبارەت بە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن لە لایەن مامۆستایانی ناڕازییەوە ڕایگەیاند کە یەکەم وانە کە مامۆستا دەبێت فێری خوێندکاری بکات، وانەی خۆڕاگرییە و دەبێت ئەوانیش لەم دۆخە داراییەدا خۆڕاگرانە درێژە بە پرۆسەی خوێندن بدەن.

ڕاشیگەیاند کە حکومەتی هەرێم بەرپرسیاری دواکەوتنی مووچە نییە و دەبێت مامۆستایان ڕووی ڕەخنەیان لەو لایەنە بێت کە هۆکاری ئەم دۆخەیە.