مەسرور بارزانی: مادە هۆشبەرەکان هەرێمی کوردستانی داگیر کردووە

سەرۆکی حکومەتە خۆڕاگرەکەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە مادە هۆشبەرەکان هەرێمی داگیر کردووە و بەکارهێنان و بازرگانیکردنی ڕووی لە بەرزبوونەوەدایە.

مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە کە باندەکانی بازرگانیی مادەی هۆشبەر، هەرێمی کوردستان وەک ئامرازێک بۆ ناردنە دەرەوەی ئەو مادەیە بەکار دەهێنن.

ڕاشیگەیاندووە کە حکومەتی هەرێم بۆ ڕوبەڕوبونەوەی مادە هۆشبەرەکان هیچی پێناکرێت و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی گرتووەتەوە.