مەسرور بارزانی قەرزاری مووچەخۆرانی کوردستانە

پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان ڕایگەیاندووە کە کابینەکەی مەسرور بارزانی 10 مووچەی فەرمانبەران قەرزدارە.

عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاندووە کە لە کابینەی نۆیەمدا 11 ترلیۆن دیناری مووچەخۆران نەدراوە کە بە تەواوی 10 مووچەی فەرمانبەران دەکات، سەرەڕای ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە کە بڕە پارەکەی بە 2 ترلیۆن دینار دەخەمڵێندرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە کە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی بە گشتی 10 مووچەی فەرمانبەران نەدراوە، لە ساڵی 2020 مووچەخۆران 7 مووچەیان نەدرا و ئەمساڵیش 3 مووچەی مانگەکانی تشرینی یەکەم و دووەم و کانوونی یەکەم.

عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاندووە کە 10 مووچەش بە پاشەکەوت دراون، 4 مووچە لە ساڵی 2020 و 6 مووچە لە ساڵی 2021 دا بووە.

ڕاشیگەیاندووە کە بە تێکڕا 11 ترلیۆن دینار مووچەی فەرمانبەران نەدراوە، جگە لە پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران کە نزیکەی 2 ترلیۆن دینار دەخەمڵێندرێت.