مەسرور بارزانی دەڵێت هەرێم لاواز نییە!!

سەرۆک وەزیرانە خۆڕاگەرەکەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە هەولێر لاواز نییە و بەغدا نابێت بە لاوازییەوە سەیری بکات.

مەسرور بارزانی کە بڕیارە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و مووچە سەردانی بەغدا بکات، ئاماژەی بە سەرچاوەکانی هێزی هەرێمی کوردستان نەداوە.

هەرێمێک نەوتەکەی لێ وەرگیرابێتەوە. هەرێمێک زۆرینەی خەڵکەکەی لە دەسەڵات ناڕازی بن. هەرێمێک توانای دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی وەک ئاو و کارەبا و سووتەمەنیی نەبێت. هەرێمێک سێ مانگە مووچە فەرمانبەرانی نەدابێت. هەرێمێک هەر ناوچەیەکی بە دەست حیزب و کەسێکەوە بێت. هەرێمێک هێزێکی سەربازی یەکگرتوو و تەنانەت میدیایەکی نیشتمانیی نەبێت، خۆی بە بەهێز دەناسێنێت؟ یان لاوازییەکەی وەک ڕۆژی ڕوون دیارە؟