مەسرور بارزانی: دۆخەکە باش دەبێت (با بەیانی ئێستا درەنگە)

سەرۆکی حکومەتە کەمتەرخەمەکەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە گەشبینە بە باشتربوونی دۆخی دارایی و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان.

مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبوونەوەیەکی باش کراوە و لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان هەر دوو لادا هاتووەتە ئاراوە.

ڕاشیگەیاندووە کە گەشبینە بە باشتربوونی دۆخەکە، بە مەرجێک حکومەتی عێراق بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات.

بارزانی حکومەتی عێراقی بە هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تۆمەتبار کرد بە پاساوی ئەوەی کە حکومەتی هەرێم تەواوی داواکارییەکانی بەغدای جێبەجێ کردووە.