مەسرور بارزانی تاکە ڕێگری بەردەم چارەسەربوونی قەیرانی مووچەیە

چالاکوانێک بە پێی زانیارییەکانی خۆی ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا سەرۆکی حکومەتە خۆماڵییەکە بووەتە تاکە ڕێگر لە بەردەم چارەسەربوونی قەیرانی مووچە.

شنیار ئەنوەر ڕایگەیاندووە کە هەموو لایەنەکان ل ەسەر چارەسەری پرسی مووچە لە گەڵ دادگای فیدڕاڵی و سودانی ڕێککەوتن، لە ناو پارتیشدا تەنانەت نێچیرڤانیش ڕازی بووە.

تاکە یەک نەفەر کە ڕێگرە و دەیەوێت کێشە دروستبکاتەوە بریتییە لە مەسرور بارزانی.

کێشەکەش لەسەر دوخاڵ وەستاوە:

ئامادەنەبوونی مەسرور بە تەسلیمنەکردنی داهاتی ناوخۆ.

دووەم: دەستوەردان لە تەوتین و سەپاندنی هەژماری من.

خەڵکی کوردستان و لایەنگرانی پارتی گرنگە بزانن کە کەسێک دوژمنی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی وڵاتەکەیە، چۆن دەبێت سەرۆک وەزیری هەرێم بێت.