مەسرور بارزانی بۆ ڕقی لە سلێمانییە؟

لە ماوەی 5 ساڵە و درێژکراوەی سەرۆک وەزیرانیی مەسرور بارزانی لە هەرێمی کوردستان، سزادان و دژایەتی سلێمانی یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی بووە.

پارتی لە ئێستادا لە لایەن مەسرور بارزانییەوە بەڕێوە دەبرێت. ئەویش تەواوی هەوڵەکانی بۆ دژایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سلێمانی خستووەتەگەڕ. سەرۆک وەزیرانەکەی هەرێمی کوردستان چاوی بینینی سەرکەوتنەکانی یەکێتی و سلێمانیی نییە.

سەرۆک وەزیرانەکەی هەرێمی کوردستان کە لە تەواوی پلان و پرۆژەکانیدا شکستی هێناوە، بۆ بەلاڕێدابردنی ئەو هەموو شکست و سەرشۆڕییە، هەوڵی خوڵقاندنی قەیران لە سلێمانی دەدات. لە ساڵانی ڕابردوودا سزای ئابوری و دارایی سلێمانیی دەدا و بە ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکانی پاراستن و دەزگا ئەمنییەکانی پارتی، تورکیای لە دژی سلێمانی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان هانداوە.

مەسرور بارزانی ئەمجارە هەوڵ دەدات تورکیا بە بیانووی پەکەکەوە شەڕ و لەشکرکێشییەکەی بێنێتە سلێمانی. ئەو لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا لە تەواوی پلان و بەرنامەکانی لە دژی سلێمانی و یەکێتی شکستی هێناوە و دەیەوێت ئەمجارە شەڕەکەی بە تورکیا بکات.

ئەوەی گرنگە، نە سلێمانی و نە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەرامبەر مەسرور بارزانی و دوژمنایەتییەکانی چۆکیان داداوە و نە خەڵکیش پشتیوانی سەرۆک وەزیرانەکەی هەرێمی کوردستان دەکەن، بە پێچەوانەوە ئاستی ناڕەزایەتییەکان لە دژی مەسرور بارزانی، پارتی و حکومەتەکەی هەرێم زیادی کردووە و خەڵک متمانەیان بەو نەماوە.